ئەمریکا کوژرانی 15 چەکداری سهر به رێكخراوی تیرۆریتسی داعشی لە عێراق پشتڕاست كردهوه.
له راگهیهندراوێكدا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" رایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشی سوپای ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە پاسرێزگای ئەنبار تونراوه 15 چەکداری سهر به رێكخراوی تیرۆریتسی داعش لهناو ببهن هاوكات حەوت سەربازی ئهمهریكی برینداربوونه.
ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو چەکدارانەی کوژراون چەندین چەک و بۆمب و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێبووە.
ئاشكارشی كرد، ئامانج لە ئۆپهراسیۆنەکە سەرکردەکانی رێكخراوی تیرۆریتسی داعش بووە بۆ سنووردارکردنی توانای رێکخراوەکە بۆ پلاندانان و رێکخستن و ئەنجامدانی هێرش دژی هاوڵاتییانی سڤیل لە عێراق، هێرش دژی هاوڵاتییانی ئەمریکی، هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان.
به وتهی بەرپرسێکی وهزراتی بهرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج سەربازیی ئهمهریكی برینداربوون و دووانى دیکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا برینداربوون، بهڵام باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە بەغداد و واشنتۆن، سەبارەت بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دانوستان دەکەن، بەبێ ئەوەی وادەیەکی فەرمی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکەیان رابگەیەنن.
ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێودهولهتی بۆ بووبهرووبونهوه دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی کە لە ساڵی 2014 دامهزرا 2500سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سووریادا جێگیركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.