ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی8ی2024 كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یاسا ده‌كات.
به‌پێی خشته‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق، پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
دواتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی خاوەندارێتیی هزریی تەواودەکرێت. هه‌روه‌ها پڕۆژەیاسای بەشداربوونی عێراق لە هەموارکردنەوەی رێککەوتنی پاراستنی کەرەستە ناوەکییەکان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دادوەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.