ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستێکی داعش بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار، دەرکراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی ئەنبار، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی بۆسەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری، ھەروەھا ڕفاندنی ھاووڵاتییەک لە قەزای حەدیسە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.