له میسان داواكراوێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا كه چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه.
میقداد میری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، پۆلیسی میسان توانیویه‌تی داواكراوێك ده‌ستگیر بكات كه زنجیره‌یه‌ك تاوانی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه، له‌نێویشیاندا رفاندنی كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواكراوه‌كه، ئافره‌تێكی بیانی كه بۆ گه‌شت و سه‌یران هاتووه‌ته عێراق رفاندووه و هه‌روه‌ها پیرێژنێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵی رفاندووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه و مۆبایل و پاره‌كه‌ی دزیوه.
میقداد میری گوتیشی، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر داواكراوه‌كه ده‌ستگیر كراوه، كه پێشتر به چه‌ندین تۆمه‌تی رفاندن و دزی ئه‌نجامداوه و ئێستاش رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.