Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:20

ئەو خۆراكانەی نابێت دووبارە گەرم بكرێنەوە

کوردستان TV
100%

هەندێ خۆراك هەیە بە دووبارە گەرمكردنەوەیان زیان بە مرۆڤ دەگەیەنن و دەبنە هۆكاری ژەهراویبوون و سكچوون و رشانەوەی توند.

بۆیە پسپۆرانی خۆراك ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكەن خۆیان لە گەرمكردنەوەی ئەم جۆرە خۆراكانە بەدووربگرن، بەشێك لە خۆراكەكانیش بریتین لە:-

سپێناخ:

سپێناخ ماددەی نیتراتی تێدایە، لە كاتی دووبارە گەمكردنەوە دەگۆڕێت بۆ نیتریتی ژەهراوی و مرۆڤ تووشی ئازاری زۆر و سچكوون و رشانەوە دەكات.

پیاز و كەرەوز:

بەهەمانشێوە نیتراتی نێو پیاز و كەرەوز بە دووبارە گەرمكردنەوە دەبێتە نیتریتی ژەهراوی و زیانێكی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

كوارگ:

گەمكردنەوەی كوارگ دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی ژەهراوی، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكرێت زیاتر لە رۆژێك كوارگ لەنێو ساردكەرەوە هەڵنەگرن، هەروەها لەنێو فڕن و مایكڕۆش دووبارە گەرمی نەكەنەوە.

پەتاتە و برنج:

هەڵگرتنی پەتاتە و برنج دوای ئامادەكردن، بەكتریا دروست دەكەن و گەرمكردنەوەشیان زیانێكی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنن.

مریشك:

رەنگە لەنێو گۆشتی مریشك بەكتریای كوشندە هەبن، بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكەن لەنێو فڕن مریشك سوور بكەنەوە و هەروەها گەرمی بكەنەوە، بەهیچ شێوەیەكیش مایكرۆ بەكارنەهێنن.

هێلكە:

باشترە هێلكە گەرم نەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر گەرمیش كرایەوە دەبێت لە سەرووی پلەی گەرمی 70 بێت بۆ ئەوەی تەواو پارێزراو بێت بۆ خواردن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.