نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بۆ چارەسەر پێویست بە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان ناکات، بەڵکو خۆکارانە وەکو هەڵامەت دوای تەواوبوونی ماوەکەی لاوازدەبێت و نامێنێت.
ڕاگهیاندنی خۆپاراستنی تهندروستی سلێمانی ڕێگاكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بڵاوكردهوه بهم شێوهیه:
1- شۆردنی دەستەكانت بەئاو و سابوون بەباشی،یان پاكردنەوەیان بە پاكەرەوەی كهولی دوای بەركەوتن لەگەڵ مرئڤ یان ئاژەڵێكی تووش بوو.
2- دووركەوتنەوە لە دەست لێدان لەهەر جل و بەرگ و سەرجەف یان هەر كەلوپەلێكی تر كە بەركەوتووی مرۆڤێك یان ئاڵەڵێكی تووش بوو بێت.
3- جیاكردنەوەی تووش بووان بەئاوڵەی مەیموون لەكەسانی ساغ و خۆپاراستن لە بەركەوتنی زۆر نزیك لەگەڵیان .
4- دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی ئەو ئاژەڵانەی كە گومان دەكرێت هەڵگری ئەم ڤایرۆسەبن. .
ژێدهر - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.