Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 19:54

عێراق.. توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لەلایەن ئافرەتانەوە زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرای كرد، بەلایەنی كەم مانگانە تا 150 سكاڵای پیاوان تۆمار دەكەن كە لەلایەن ئافرەتانەوە توندوتیژییان بەرامبەر دەكرێت.

سەڵاح مەهدی لە كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند: هەرچەندە ئامارێكی دروستی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لەلایەن ئافرەتانەوە بەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەو سكاڵایانەی لە بنكەكانی پۆلیس تۆمار دەكرێن مانگانە 150 پیاو رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

راشیگەیاند: لەو ژمارەیە رێژەی تەنیا 13%ی توندوتیژییەكان لەلایەن هاوسەرەكان بەرامبەر بە پیاوەكانیان ئەنجام دەدرێن.

هەروەها رایگەیاند: بەشێك لەو توندوتیژییانەی بەرامبەر بە پیاوان لێدانیش دەگرێتەوە كە لەلایەن هاوسەر یاخود ماڵە خەزووران تەنانەت لەلایەن منداڵەكانیشیان ئەنجام دەدرێن.

ئەندامەكەی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق نەشی شاردەوە كە زانیارییان هەیە رێژەی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان زۆر لەوە زیاترە كە بڵاو دەكرێتەوە، بەشێوەیەك كە هەندێجار سكاڵا تۆمار ناكرێ و زۆر جاریش بەهۆی نێوەندگیری خێزان و خزم و كەسوكارەوە كێشەكان كپ دەكرێن.

بەگوێرەی راپۆرتە جیهانییەكانیش، یەك لەسەر سێی پیاوان لەلایەن ئافرەتانەوە توندوتیژییان بەرامبەر دەكرێ كە خۆی لە مامەڵەی خراپ و توڕەبوون و ئازارادان دەبینێتەوە، بەڵام بەشی هەرەزۆری ئەو توندوتیژییانە تۆمار ناكرێن یاخود وەك سكاڵا بەرز ناكرێنەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.