Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:08

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوودانی: ئه‌ركی عێراقه‌ ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان بپارێزێت

کوردستان TV
100%


 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاند، ئه‌ركی عێراقه‌ ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان بپارێزێت.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌، و باسیان له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماتییه‌كان بۆ زیادكردنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و  گرنگیی رێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکان كردووه‌.

 هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بە گرنگیی ئەرکی عێراق کردووە بۆ پاراستنی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت، بلینكن و سوودانی هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.