وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە خستنەڕووی ئامارێكدا، ژمارەی ئەو بازرگانانەی ماددەی هۆشبەری ئاشكرا كرد كە ئەمساڵ تا ئێستا فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
میقدا میرى گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگهیاند ئاماژەی بەوە دا كە ماددەى هۆشبەر بووەتە هەڕەشەیەکى جددى لەسەر ئاسایشى کۆمەڵگە لە عێراقدا.
راشیگەیاند: لە ئەمساڵدا 140 بازرگانى ماددەى هۆشبەر سزاى لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە و 500 کەسیش سزاى زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها رایگەیاند: وەزارەتى ناوخۆى عێراق 15 نەخۆشخانەى تایبەتی بۆ چارەسەرکردنى تووشبووان ماددەى هۆشبەرى لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە دروستکردووە و دەستکراوە بە وەرگرتنى تووشبووانی بە مەبەستى چارەسەرکردنیان.
بە گوێرەی زانیارییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 230 تۆڕى نێودەوڵەتى بازرگانى ماددەى هۆشبەر لە عێراق دەستگیرکراون و نزیکەى 2 تۆن ماددەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.