له‌دژی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی له پارێزگه‌ی دیاله خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو و خۆپیشانده‌ران فەرمانگە حکومییەکانیان داخست.
چه‌ند چالاكوانێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، شه‌وی رابردوو له‌دژی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی له دیاله خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چووه و خۆپیشانده‌ران یه‌ك به یه‌ك فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان داخستوون و وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه له میقدادیه به‌ڕێوه‌چووه و به‌یانی ئه‌مڕۆش پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و پۆسته‌رانه‌یان لابرد كه له‌سه‌ری نوسرابوو، فەرمانگە و دامەزراوەکانى دیالە بە ناوى گەلى ستەملێکراوەوە داخراون.
ئێوارەى پێنجشەممەى رابردوو، 10 ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى دیالە لە بەغداد کۆبوونەوە بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى حکومەتى خۆجێی پارێزگاکە، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.