Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 17:49

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد گرژییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکات

کوردستان TV
100%


وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن ڕایگەیاند، ئەو ھێرشەی کە شەوی ڕابردوو، بە ئاراستەكردنی هاژه‌ك کرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، دەبێتە مایەی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکە.

لۆید ئۆستن لە دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دوا پێشھاتەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی لەگەڵ یۆواڤ گالانت تاوتوێ کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق، دەبێتە مایەی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە ناوچەکە.

ھەروەھا وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەرگرییکردن لە ئیسرائیل لەھەمبەر ھەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکان دووپات کردووەتەوە.

لۆید ئوستن ڕاشیگەیاندووە، یۆواڤ گالانت-ی لەو ڕێوشوێنانە ئاگادارکردووتەوە کە لەژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکان، بە ئامانجی ھەڵوێستی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە گیراونەتەبەر.

ھاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" ڕایگەیاند کە لۆید ئۆستن پاڵپشتی لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان دەکات.

باسی لەوەش کردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لۆید ئۆستن و یۆواڤ گالانت ئەو ڕێوشوێنانەیان تاوتوێ کردووە کە پێنتاگۆن، بە ئامانجی پاراستنی ھێزەکانی ئەمریکا و پتەوترکردنی بەرگریی ئیسرائیل و ھێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە گرتوویەتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.