ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە ده‌بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویکردەوە، كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 4ی8ی2024، په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە كه گرنگترینیان هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی 2016یه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه تایبه‌ته به پرۆژه‌یاسای یاسای تایبەت بە کاری پارێزەرایەتی.
ڕێککەوتنی ئاسمانیی نێوان عێراق و سووریاش تەوەرێکی دیکەی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت. بڕیاربوو دوێنێ شەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی بکرێت، بەڵام بابەتەکە به هۆی ناكۆكێی لایه‌ن سیاسییه‌كان لە بەرنامەی کاری په‌رله‌مانی عێراق هەڵگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.