Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:40

داعش 2 ئەندامی خێزانێکی لە سەلاحەددین کوشت

کوردستان TV
100%


ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هێرشێکدا دوو ئەندامی خێزانێکی لەناحیەی ئامرلی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، کوشت.

لەم بارەیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، عاتف نەجار بە ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عێراقییه‌كانی ڕاگەیاندووه‌، باوک و کوڕێک کە پیشەیان ماسیگر بووە، لە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا کوژراون.

بە پێی گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، تیرۆریستەکان دوای هێرشەکە لە ناوچەکە دوور کەوتوونەتەوە.

هێزێکی زۆری ئەمنی بە مەبەستی دۆزینەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.