Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:54

وەزارەتی پەروەردە كۆمەڵێك هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستایان رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆی دامەزراو راگەیاند بۆ بوون بە مامۆستا لە پەیمانگەی پیشەیی هەولێر.

وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی پیشەیی دمەزراو و دەرچووانی كۆلیژەكانی (ئەندازیاری، پەروەردە، زانستەكان، ئابووری و كارگێڕێ) سنووری پارێزگای هەولێر دەكەینەوە كەوا بەپێی ئەو پسپۆڕییانەی كە لە خوارەوە دیاریكراون، دەتوانن لە رێگەی واتسئاپەوە بە ئۆنلاین سیڤییەكانیان پێشكەش بكەن بۆ مەبەستی بوون بە مامۆستای پیشەیی لە پەیمانگەی پیشەیی هەولێر.

راشیگەیاند: خوێندن لە پەیمانگەی پیشەیی هەولێر پێنج ساڵییە و خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە.

وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەكەدا بۆ ئەو دەرچووانەی زانكۆ چەند مەرجێكیشی داناوە، لەوانە زمانی ئینگلیزی زۆ بەباشی بزانێت و ماوەی پێنج ساڵ لە پەیمانگاكە بەردەوام بێت.

ئەمەی خوارەوە ئاگادارییەكی وەزارەتی پەروەردەیە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.