Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 22:01

ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرینگ لەنێوان شاندی هەرێم و عێراق بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و چارەسەری کێشەکانی تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور لەنێوان هەردوولا بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی کوردستان، لە حکوومەتی عێراقیش وەزیرانی ناوخۆ و داد و ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و بەرپرسانی دەستەی دەروازە سنوورییەکان ئامادەی بوون.

لە كۆبوونەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشە و گرفتانە کرا کە لە بواری گومرگ و خاڵە سنوورییەکان لەنێوان هەردوولا هەن و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو کرایەوە وەک نەخشەڕێگای چارەسەری کێشەکان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا شاندی هەردوولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ و جێبەجێکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەماهەنگی و کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبێت تا گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.