Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:01

کۆمسیۆن: ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

کوردستان TV
100%


 گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: ماوەی 10 ڕۆژی دیکە دەدرێت بەو کەسانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن و جارێکی دیکە پەنجەمۆریان بخوێندرێتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا، ئەوانەی پێشتر پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە لە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ تا 10ی ئەو مانگە بچن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەنجەمۆریان تاقی بکەنەوە و بخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان بێبەش نەبن.

گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتیشی: جگە لەوەش لە چواری مانگی داھاتوو لە کۆمسیۆن دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ دەرچووان و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان، تاوەکو 23ی مانگ بەردەوام دەبێت و خەڵکی ھەر سێ پارێزگای  ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.