وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگادارییەكی ئاراستەی هاووڵاتییان كرد و تێیدا ئەوەی خستەڕوو كە لە سبەی دووشەممەوە پشووی بانكە حكوومییەكان دەست پێ دەكات.
وەزارەتی دارایی لە ئاگادارییەكەدا رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەین كە سبەی دووشەممە رێكەوتی 1/7/2024 پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکوومییەکانی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند: بۆیە دەرگای بانک بە ڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.
ئاماژەی بەوەش دا كە پشووی بانكییەكە بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2024ـە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.