ئەمڕۆ یەکشەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوای سەر بە شارۆچكەی خورماڵ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن و هەورامان و شارەزوور کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا ئاماژە بە گرنگیی ناوچەی هەورامان کرد کە مێژوویەکی دیاری لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا هەیە و دەڤەرێکی گرنگیی گەشتیاریشە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها گوتی، ئێمە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بە ئەرکی سەرەکی خۆمان دەزانین و هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ لەپێناو زیاتر گەشەپێدانی ئەم ناوچەیە و برەودان بە کارنامەی حکوومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.