نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری یه‌مه‌ن له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و چۆنییه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی حوسییەکان، سه‌ردانی سعوودییە و عومان ده‌كات.
له راگهیهنداروێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تیم لاندەرکینگ، نوێنەری تایبەتی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری یەمەن، بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودیه و عومان سەبارەت بە به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه و کردەوەی ئەم دواییەی حوسییەکان لە دەستگیرکردنی ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان ، سه‌ردانی ڕیاز و مەسقەت ده‌كات.
لە ناوەڕاستی ئه‌م مانگه‌دا، ملیشیاكانی یه‌مه‌ن لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوئاهەنگدا و به تۆمه‌تی سیخوریكردن بۆ ئه‌مه‌ریكا زیاتر لە دەیان کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌ندامانی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانیان دەستگیرکرد .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هه‌روه‌ها هاتووە، یەکێک لە ئامانجەکانی دیكه‌ی سه‌ردانی لاندەرکینگ و شاندی یاوه‌ری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و عومان سەبارەت بە هێرشە بێوچانەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور و ئاوەکانی دەوروبەری.
حكوومه‌تی عومان لە زۆرێک لە قەیرانە سیاسییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕۆڵی نێوبژیوانی گێراوه، هەر بۆیە پێدەچێت نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن لە سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مەسقەت پەیامێكیش بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وەک هاوپەیمانی حوسییەکان بنێرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.