به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له زاخۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش بریندار بوون.
نزیكه‌ی كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بێرسڤ و شاره‌دێی ده‌ركارێ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌میر عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی زاخۆ به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه باب و كوڕن.
له‌دوای وه‌رگرتنی لێدوانی به‌رپرسی ته‌ندروستی زاخۆ كچێكی دیكه‌ی هه‌مان خێزان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و له برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستی سێ كه‌سیان جێگیر نیه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.