Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:59

داشکاندنی کرێی کارەبا و قەرزەکانی لای هاووڵاتییان تا کۆتایيی مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی حوزه‌یرانى 2024، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەی  ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕەوشی کارەبا لە وەرزی هاوین و هەوڵەکانی وەزارەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا خستەڕوو. زیاترکردنی بڕی کارەبای بەرهەمهێنراو لە کابینەی نۆیەمدا، بۆ چاکسازییەکانی لە سێکتەری کارەبا گەڕاندەوە.
گوتیشی: خواست لەسەر کارەبا لەم مانگەدا 4800 مێگاواتە، بەڵام بەرهەمهێانی کارەبا 3989 مێگاواتە و بە تێکڕا نزیکەی 13 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دابین کراوە.
وەزیری کارەبا، هۆکاری کەمبوونی کارەبای بۆ کەمیی گازی سروشتیی پێویست، بۆ بەگەڕخستنی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و گەشەی ساڵانەی هاوبەشانی کارەبا و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا گەڕاندەوە.
ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزیری کارەبای لەبارەی بەردەوامبوونی داشکاندنی ڕابردووی کرێ و قەرزەکانی کارەبا لای هاووڵاتیان بە ڕێژەی (20%)ی پەسند کرد و بڕیار درا تا رۆژی 2024/7/31 داشكاندنه‌كه‌ بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.