Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:37

ئەگەر كارتی بانكی هەژماری منت وەرگرتۆتەوە.. پێویستە ئەم خاڵانە بزانیت

کوردستان TV
100%

لە راگەیاندراوێکدا تیمی هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، لە دوای وەرگرتنەوەی کارتی بانکی لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری من، چەند خاڵێك هەیە نابێت لەیادی بكەیت بۆ پاراستنی خۆت و هەژمارە بانکییەکەت.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە كە لە کاتی بوونی هەر نا دڵنیاییەک یا پرسیارێک، دەتوانیت پێوەندیی بە ڕاژەی بەشداربووانی بانکەکەی خۆتەوە بکەیت یا پێوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی هەژماری من بکەیت لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنی 1991.

لە بەشێكی رێنوێنییە بڵاوكراوەكاندا هاتووە كە لە دەرەوەدا ئاگەداری خۆتبە لە كاتی مامەڵەكردن بە ئامێری پارە راكێشانەكە و كارەتەكەت و كلیل پادەكە بشارەوە لە چاوی خەڵكی تر، لەبیریشت نەچێت كە كارتەكەت لە ئامێرەكە وەربگریتەوە كە مامەڵەكەت جێبەجێ بوو.

تیمی هەژماری من رێنوێنی داوە لە كاتی ونكردن یا دزرانی كارتی مووچەخۆردا، ئەوا مووچەخۆر دەبێت دەستبەجێ بانكەكەی ئاگەدار بكاتەوە و پێوەندی بە بانكەكەیەوە بكات بێ دواكەوتن بۆ رێگریكردن لەوەی مامەڵە بەكارتەكەیەوە بكرێت.

بەهۆی ئەوەی لە رێگەی كارتی بانكیی هەژماری منەوە چەندان خزمەتگوزاری بانكیی بەردەستن و یەكێكیش لەوان كڕینی ئۆنلاینە، تیمی هەژماری من ئامۆژگاری مووچەخۆر دەكات كە لە كاتی بازاڕكردنی ئۆنلایندا تەنیا لە ماڵپەڕە باوەڕپێكراوەكان كارتەكەی بەكاربهێنێت، روونكراوەتەوە كە ئەو ماڵپەڕە باوەڕپێكراوانە داوای زانیاری ناپێویست ناكەن لەسەر كارتەكەت كە ببێتە هۆی ئەوەی پارێزراو نەمێنێت.

لە بەشێكی تری رێنوێنییەكانی تیمی هەژماری مندا هاتووە كە پێویستە هەردەم كارتە بانكییەكە “دێبیت كارت” لە شوێنێكی پارێزراودا هەڵبگیرێت و دووربێت لە شوێنی بەرچاو.

وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی (هەژماری من)ـەوە دەستی کردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن، ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.