Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:25

چەند كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی سەماعەی قۆپییەكردن لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لە شارۆچكەی چەمچەماڵ 11 كەس دەستگیركران كە سەماعەی قۆپییەكردنیان بەڕێگەی ئۆنلاین كڕیبوو بۆ ئەوەی لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییدا قۆپییە بكەن.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیارییەكان لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ توانرا 11 تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.

بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبارەكان بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری قۆپییەکردنیان کڕیبوو و ویستبوویان بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەکاری بهێنن.

ئاماژەی بەوەش دا كە ، ئێستا سەرجەم تۆمەتبارەكان بە ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.