Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:09

وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی وادەی دەستپێكردنی ركابەرییەكانی لالیگا بۆ وەرزی نوێ 2024-2025 راگەیاند كە لە رۆژی 15ی ئاب (مانگی هەشت) دەست پێ دەكات.

یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا بە یاریی نێوان ئەتلەتیك بیلباو و خیتافی دەست پێ دەكات لە رۆژی 15ی ئاب لە كاتژمێر 8ی ئێوارە.

یەكەم یاریی یانەی بەرشەلۆنەش لە وەرزی نوێ لە رۆژی 17ی ئاب لە كاتژمێر 10:30ی شەو دەبێت بەرامبەر بە یانەی ڤالێنسیا.

هەروەها یەكەم یاری یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووش بەرامبەر بە یانەی ریال مایۆركا دەبێت لە رۆژی 18ی ئاب لە كاتژمێر 10:30ی شەو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.