بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری دا، لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەست بکاتەوە بە فرۆشتنی ژمارە نایاب و دڵخوازەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەكەینەوە كە پێشتر داواکاریان پێشکەش کردبوو بەمەبەستی کڕینی ژمارەی دڵخواز لە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەتوانن بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە خوارەوە رێکخراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەشی تۆمارکردن بکەن لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 30/60/2024 بەدواوە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پرۆسەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان.
ڕۆژی یەکشەممە 30/6/2024 ئەو هاووڵاتییانەی داواکاریان پێشکەش کردبوو بۆ ژمارەکانی
4000 بەهەموپیتەکانییەوە
5000 بەهەموپیتەکانییەوە
6000 بەهەمو پیتەکانییەوە
سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1/7/2024
7000 بەهەمو پیتەکانییەوە
8000 بەهەمو پیتەکانییەوە
9000 بەهەمو پیتەکانییەوە
10000 بەهەمو پیتەکانییەوە
ئامادەی پرۆسەکەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەم تێبینیانەشی خستەڕوو:-
1- ئەو هاووڵاتییانەی کە فۆرمەکانیان وەرگرتۆتەوە و بێ ڕکابەرن دەتوانن لە رێكەوتی 30/6/2024 بەدواوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کڕینی ژمارە دڵخوازەکان .
2- هاووڵاتی پێویستە خۆی ئامادەبێت و بەڵگەنامەی یاسایی ( کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی پێبێت) .
3- هەر هاووڵاتییەک ئامادەی تیروپشک نەبێت، ناوی ناچێتە ناو تیروپشک و مافی دەفەوتێت .
4- ڕۆژانە کاتژمێر (9) سەرلەبەیانی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت .
5- ڕاگەیاندکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەتوانن هەرکاتێک بیانەوێت ئامادەی پرۆسەکە بن بە شێوازێکی پیشەیی ڕوماڵی پڕۆسەکە بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.