Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:09

ئاگر لە گۆڕستانێك كەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی یاریی منداڵانەوە، ئاگر لە گۆرستانی کۆسرەتان لە شارۆچكەی چۆمان کەوتەوە.

بەرگریی شارستانی سۆران رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گۆرستانی کۆسرەتان لە شارۆچكەی چۆمان.

راشیگەیاند: دوای ئەوەی ئاگاداركردنەوەكە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هەروەها رایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگریی شارستانی چۆمان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی ئاگركەوتنەوەكە نەكەوتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.