Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:05

باڵیۆزی ئەمەریكا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەكات

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 20/10/2024 بەڕێوە بچێت.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە پەیامێكدا رایگەیاند "پێشوازی لە راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ دەكەین".

راشیگەیاند "سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەو هەوڵانەی لەو پێناوەدا داویەتی".

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە بەفەرمی ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی "نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.