Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:54

لە هەولێر پێشوازی لە تەرمی عەبدولعەزیز نوجەیفی كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە بەرپرسان و په‌رله‌مانتارانی عێراقی و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقی و كوردستانی، پێشوازی له‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو (عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی) باوكی هه‌ریه‌ك له‌ ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری پێشووی مووسڵ كرا.

دوای گه‌یشتنی ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی، وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی، تاجه‌ گوڵینه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانرا.

هه‌روه‌ها له‌‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵی كاریگه‌ری خوالێخۆشبووعه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی له‌ كایه‌ی سیاسیی وه‌ك دوا ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌رده‌می پادشایه‌تی عێراق كرا، تیشكیش خرایه ‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوبراو له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.