Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:45

سعوودییه‌ ڕێگه‌ نادات هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لەسەر خاکی وڵاته‌كه‌ی ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%


سعودیه‌ ڕێگه‌ نادات حاجیانی ئێرانی له‌ سه‌ر خاكی ولاته‌كه‌ی به‌شداربن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران.

 ئاژانسی هەواڵی میهر له‌سه‌ر زاری ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران بڵاویكرده‌وه‌. 

لە ئێستادا حاجیانی ئێرانی ناتوانن لە سعودیە دەنگ بدەن بۆ سه‌رۆككۆماری ئێران، گوتیشی ژمارەیەکی زۆر لە حاجیانی ئێمە لە سعودیەن، بەڵام سعودیە هێشتا ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه‌ هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لەسەر خاکی وڵاته‌كه‌ی بەڕێوەبچێت.

 وەزیری ناوخۆی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حکومەتدا به‌ ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند، له‌ ناوخۆدا نزیکەی هه‌شتا هەزار ناوەندی دەنگدانمان هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و لە دەرەوەی وڵاتیش 344 ناوەندی دەنگدانمان هەیه‌.

 هاوكات ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران، جەختیشی کردەوە هیوادارین ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کەنەدا هەرچەندە بانگەشەی پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەڵام ڕازی نه‌بووه‌ هاووڵاتیانمان له‌و وڵاته‌دا مافی دەنگدانیان بەکاربێنن و بنكه‌ی ده‌نگدان بكرێته‌وه‌. 
 
    

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.