Erbil 14°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 07:19

دادگایەکی فەڕەنسا نووسراوی دەستگیرکردنی بەشار ئەسەدی پەسەند کرد

کوردستان TV
100%

دادگایەکی فەڕەنسا، نووسراوی دەستگیرکردن کە بۆ بەشار ئەسەد بە تۆمەتی تێوەگلانی لە تاوانی ئەنجامدانی ھێرشی کیمیایی بۆسەر غوتەی ڕۆژھەڵات لە ساڵی 2013 دەرکراوە، پەسەند کرد.

دادگای تێھەڵچوونەوەی پاریس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، داواکەی نووسینگەی داواکاریی گشتی نیشتمانیی فەڕەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ڕەت کردووەتەوە لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی نووسراوی دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد و نووسراوەکەی پەسەد کردووە.

پێشتر نووسینگەی داواکاریی گشتی نیشتمانیی فەڕەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داوای لە دادگای تێھەڵچوونەوەی پاریس کردبوو کە نووسراوی دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەش بەھۆی ناوبراو "پارێزبەندی" ھەیە.

ڕاشیگەیاندووە: "قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی، بەشێکە لە یاسایی نێودەوڵەتی و وەک ڕێسایەکی پابەندیی، ناتوانرێت ئەو تاوانانە لە ئەرکە فەرمییەکانی سەرۆکی ڕژێم ھەژمار بکرێن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "سووریا لەسەر ئەو تاوانانە، بەشار ئەسەد دادگایی ناکات و پارێزبەندی لەسەر ناوبراو ھەڵناگرێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: "ئەو نووسراوە دەستگیرکرنەی کە لە فەرەنسا بۆ بەشار ئەسەد دەرکراوە، ھێشتا کاری پێ دەکرێت (ساریە المفعول)".

باسی لەوەش کردووە کە دووبارە دوسيەکە ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە دەکرێت و پێنج ڕۆژ لە بەردەم داواکاری گشتی ھەیە، بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات لە دادگای باڵا تانەی خۆی لەوبارەیەوە پێشکەش بکات.

لە تشرینی دووەمی 2023 دادگای فەڕەنسا لە پاریس، بەشار ئەسەدی بە تێوەگلانی لە ئەنجامدانی تاوانی دژبە مرۆڤایەتی و ھێرشی کیمیایی بۆسەر غوتەی ڕۆژھەڵات لە ساڵی 2013، تۆمەتبار کرد و نووسراوی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.