ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی6ی2024، دوای دووجار درێژکردنەوەی ماوەکەی، وادەی پێشکەشکردنی داواکاریی تۆمارکردنی هاوپەیمانیهتی و حزب و کاندیدانی سەربەخۆی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.
پێشتر له24ی ئه‌م مانگه کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ جاری دووەم، سێ ڕۆژ ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی درێژ کردەوە و بەگوێرەی بڕیارەکە، تاوەکوو کۆتایی دەوامی ئاسایی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
جێگای ئاماژه‌یه ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکان سەرەتا لە هه‌شت تاووه‌كو سێزده‌ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بەردەوام بوو، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سێزدهیی مانگ بەر لە کۆتایی هاتنی دەوامی ئاسایی، ماوەکەی تاوەکوو رۆژی 24ی ئه‌م مانگه درێژکردەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژی رابردوو دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رسومێكی هه‌رێمی كه واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوو رایگه‌یاند، كه سه‌رۆكی هه‌رێم رۆژی بیستی مانگی ده‌ی ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و هه‌ر زوو دوای ده‌ركردنی مه‌رسومه‌كه لایه‌نه‌كانی ناوخۆ و وه‌ڵاتانی بیانی و نێرده و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ دیاركردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و داوایان كرد هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێ ده‌ستێوه‌ردان به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.