Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:51

ئەمریکا پێشوازی لە ده‌ستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%


ئەمریکا پێشوازی لە ده‌ستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و ده‌شڵێت: چاوەڕێ دەکەین هەڵبژاردنەکە بە شیوەیەکی ئازاد و شەفاف بەڕێوە بچێت. 

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی دیاریكردنی رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمە پێشوازی لە راگەیاندنی 20ـی ئۆکتۆبەر وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

"گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی "هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئامرازێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و ئێمە چاوەڕێ ئەوە دەکەین بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردنەکان ئازاد و شەفافانە دەبن بە بێ هیچ دواخستنێکی دیکە."

 هه‌روه‌ها ماتیۆ میلله‌ر گوتیشی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گەیاندنی لایەنە سیاسییەکان بە رێککەوتنێک لەبارەی هەڵبژاردن، بەرز دەنرخێنێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.