Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:52

سایلۆی هەڵەبجە زیاتر لە 20 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگرێت

کوردستان TV
100%

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی پارێزگای هەڵەبجە لە 10ی حوزەیران دەستی پێ کردووە و زیاتر لە 20 هەزار و 450 تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت.
بەشێک لە جوتیارانی ناوچەکە، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، کە بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی جوتیاران و پاراستنی بەرهەمەکانیان، باس لەوە دەکەن سایلۆکە بە نرخێکی گونجاو گەنمەکانیان لێ وەردەگرێت.
ئاسۆ مەجید، لێپرسراوی بنکەی وەرگرتنی گەنم لە هەڵەبجە لەم بارەیەوە دەڵێت: "تەواوبوونی سایلۆی هەڵەبجە، خزمەتێکی گەورە بە جوتیارانی ناوچەکە دەگەیەنێت، سایلۆکە لە ئاییندەدا توانای بەکۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی دەبێت".
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی هەڵەبجە، زیاتر لە 83 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە، بەوەش بەرهەمی گەنم دەگاتە 40هەزار تۆن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لە خزمەتی جوتیاراندایە، سەرەڕای قەیرانە داراییەکان، چەندین پرۆژەی بۆ خزمەتکردنی جوتیاران جێبەجێ کردووە، ئەمەش لەپێناو بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.