سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بەهۆی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزیانەوە.
دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆک بارزانی بۆ بەڕێز ئوسامە نوجەیفی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێزم ئوسامە عەبدولعەزیز نوجەیفی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت.
بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت.
إنا لله و إنا الیە راجعون
مسعود بارزانی
26ی حوزەیرانی 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.