Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 19:12

لە سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەك بەشێك لە شەقامێكی سەرەكی دادەخرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان و شوفێران رایگەیاند كە بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەیەك، ماوەی هەفتەیەك بەشێكی شەقامی مەلیك مەحموود دادەخرێت.

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەكەینەوە كە لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی سبەی پێنجشەممە بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک بەشێكی شەقامی مەلیک مەحموود دادەخرێت.

راشیگەیاند: ئەو بەشەی كە لە شەقامەكە دادەخرێت لە نزيك نەخۆشخانەی هەرێمە كە هەردوو ئاراستە بەربەست دەکرێت.

هەروەها رایگەیاند: داخستنی ئەم بەشەی شەقامەكە بە مەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی (یەکتربڕی ئارام)ـە.

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەر و بەشێک لە شەقامی خزمەتگوزاری مەلیک مەحموود بەکاربهێنن وەک شەقامی جێگرەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.