Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:50

سه‌رۆكی حکوومەت لەگەڵ ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئامانجەکانی دروستبوونی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە و هەروەها ژمارەیەک داواکاییان لەپێناو باشتر خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگاری هەڵەبجە خستەڕوو، کە یەکێک لە سەرەکیترین داواکارییەکانیان تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە. ئاماژەشیان بەوە دا کە کاتی خۆی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دا کە مایەی پێزانینە.

شاندەکە سوپاسی سەرۆکی حکوومەتیشیان کرد کە لە دوا سەردانیدا بۆ هەڵەبجە، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندی خەڵکی هەڵەبجە دەرکرد.

سه‌رۆكی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە خزمەتکردنی هەموو کوردستان و بەتایبەتیش هەڵەبجە وەک سیمبولی قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بە ئەرکی سەرەکی خۆمان دەزانین و هەرچی لە تواناماندا بێت لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هەڵەبجە دەیکەین.

سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکو پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەکات و لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و ئەنجوومەنی نوێنەرانیش لە پەیوەندی بەردەوامدایە تا ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بکەن کە مافێکی ڕەوای خەڵکی هەڵەبجەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.