Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:45

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە بڕیاری دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد سەبارەت بە دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دووپاتكردۆتەوە، هەروەها پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو.

راشیگەیاند: حكوومەتی عێراق هەموو هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداریكردنی سەرجەم هێز و لایەن و پێكهاتەكان بۆ ئەوەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەربڕینی راستەقینەی ئیرادەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024ی وەک ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.