ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-06-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرما و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لەم وەرزەدا تاوتوێ دەکرێت. هاوکات تاوتوێی پێشنیازی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (249) لە 27-03-2024، تایبەت بە داشکاندنی سەدا 20ـی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان دەکرێت.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەی حکوومەتدا هاتووە، ڕاپۆرتی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ و ڕێکارەکانی وەزارەتەکە لەبارەی حاجییان و بابەتی گیانسپاردنی، ژمارەیەک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو. هاوکات سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێک لەبارەی لایەنە تەندروستییەکەی ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو.
بڕگەی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ له‌وانه، لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شیی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم، به بانكیكردنی مووچه، بابه‌تی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵیی له داهاتی نانه‌وتیی مانگانه‌ی هه‌رێم، رێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌گه. گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.