سه‌رۆكی سیاده‌ی سوننه‌كان ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی چاره‌كردنی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رز ده‌نرخێنێت؛ هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات كە له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌كردنی پرسه‌كه ده‌بن.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 25ـی حوزه‌یرانی 2024، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی سیاده‌ی سوننه‌كان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق و ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كان له ڕۆژانی داهاتوودا به ئاراسته‌ی چاره‌كردنی ئه‌و پرسه‌ن.
سه‌رۆكی سیاده‌ی سوننه‌كان گوتی: سه‌قامگیریی پێكهاته‌كانی شیعه، سوننه و كورد كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌قامگیریی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌بێت.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه تا ئێسته په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێی له دوای محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی دوورخراوه بۆ دیاری نه‌كراوه، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌كردنی ئه‌و پرسه و كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان و له‌مباره‌وه گوتی "سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌پێناو چاره‌كردنی پرسه‌كه بینیوه."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.