Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:21

قاچاغچییەكانی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سلێمانی ئەو قاچاغچییانە دەستگیركران كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە كەیسی ژێرئاوكەوتنی یەختەكەی ئیتاڵیا هەبوو كە ببووە هۆكاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 60 كەس.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بووە هۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 64 هاووڵاتی، بەفەرمانی دادوەری ئاسایش، ئەمڕۆ سێشەممە توانرا چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح، ح، ع ) و (ب، س، م) و (م، ج، أ) و(د، ع، س) دەستگیر بکەین.

راشیگەیاند: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەر کەسێکی تر ناوی بێت و بەشداربێت لە تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ناوخۆ یان لە دەرەوەی هەرێم، دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا چوار تۆمەتبارەكە بە یاسای ژمارە (28)ی ساڵی 2012 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.