دوای رێككهوتنی دادگای ئەمریکا لهگهڵ دامەزرێنەری ماڵپهڕی ویکلیکس بۆ كۆتایی هێنان به كێشهكانیان، جولیان ئەسانج ئازاد كرا.
بەگوێرەى رێککەوتنەکە، جولیان ئەسانج دامەزرێنەری ماڵپهڕی ویکلیکس دان بە تێوەگلانی لە بڵاوکردنەوەی نهێنیی سەربازیی ئەمریکادا دهنێت.
ئەسانج کە ماوەی 5 ساڵە لە بەریتانیا زیندانیکراوە، بڕیاربوو بەمەبەستى دادگاییکردنی لەسەر بڵاوکردنەوەی سەدان هەزار بەڵگەنامەی تایبەت بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا كه بهو هۆیهوه مەترسی سزای لە سێدارەدانی لەسەربوو، رەوانەی ئەمریکا بکرێت.
دوای چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە ماڵپهرێ ویکلیکس بڵاویکردەوە، لەئێستادا جولیان ئەسانج دامەزرێنەرەکەی ئازادە و بەیانی رۆژی دووشەممە لە گرتووخانەی بیلمارش لەسەر داواکاریی دادگای بەریتانیا ئازادکراوە و ئەو وڵاتەی جێهێشتووه.
بڕیارە دامەزرێنەری ویکلیکس، کاتژمێر نۆی بەیانیی رۆژی چوارشەممە بەمەبەستی داننان بەو تۆمەتەی لەلایەن ئەمریکاوە ئاڕاستەی کراوە لەبەردەم دادگا ئامادەبێت. بەگوێرەى رێککەوتنەکە، دادگا سزای 62 مانگ زیندانیکردن بەسەر ئەسانجدا سهپاندووه و له بهرامبهردا بەهۆی بەسەربردنی ئەو ماوەیە لە زیندانەکانی بەریتانیادا، دەستبەجێ ئازاد كراوه.
لەلایەن خۆیەوە، ئوسترالیا پێشوازی لە بڕیاری ئازادکردنی هاوڵاتییەکەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەو کەیسەی چوارده ساڵ بوو بەردەوامی هەبوو کۆتاییهات، پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەسانج بۆ وڵاتەکەی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.