Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 01:02

16 باڵیۆز فڕۆکەخانەی بەیروتیان لەسەر بنەمای دەنگۆی بوونی کۆگای هاژه‌كی پشکنی

کوردستان TV
100%


لە لوبنان لەسەر بنەمای دەنگۆی بوونی کۆگای هاژه‌كی حزبوڵڵا لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، چوار وەزیر و 16 باڵیۆزی وڵاتان سەردانی فڕۆکەخانەکەیان کرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان NNA، هەریەکە لە وەزیرانی زانیاری زیاد مەککاری، وەزیری دەرەوە عەبدوڵلا بوحەبیب و وەزیری گەشتیاری وەلید ناسر و باڵیۆزی هەریەکە لە یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەڵمانیا، پاکستان، کوبا، میسر، هیندستان، چین، ژاپۆن، کۆریای باکوور، ڕۆمانیا، بەڕازیل، کازاخستان، ئوردن، ئیسپانیا، جەزائیر و نیجێریا لەسەر بانگهێشتی وەزیری گەیاندنی ئەو وڵاتە عەلی حەمییە، سەردانی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت'یان کرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ناو فڕۆکەخانەکەدا سازی دا، وەزیری گەیاندنی لوبنان عەلی حەمییە ڕایگەیاند کە پێویستە بوو ڕۆژنامەی تێلێگراف هەواڵەکەی لە سەرچاوەیەکی فەرمی پشتڕاست کردبایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بوونی کۆگای هاژه‌كی لە ناو فڕۆکەخانەکەدا دوورە لە ڕاستییەوە.

حەمییە جەختی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل ساڵانە هەزاران جار کایەی ئاسمانی ئیسرائیل و لەوانەش فڕۆکەخانەی بەیروت پێشێل دەکات و ئاماژەی بەوەشدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانە، هەموو فڕۆکەخانە و بەندەر و دامودەزگاکانی لوبنان بەڕووی دیپلۆماتەکان کراوەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ڕاستییەکان بزانن.

وەزیری گەیاندنی لوبنان عەلی حەمییە وێڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵی بوونی کۆگای هاژه‌كی  حزبوڵڵا لە ناو فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت، ڕاشیگەیاند لە لە دژی ڕۆژنامەی تێلێگراف کە سەرچاوەی هەواڵەکەیە، داواکاری یاسایی تۆمار دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.