Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:04

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە هانس ساندی باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق کرد.

لەم دیدارەدا کە باڵیۆزی هۆلەندا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و هۆلەندا هەیە و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەمیشە هاوکاربوونە بۆ بەردەوامی و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا. هەروەها بەردەوامی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی هۆڵەندای کرد لە ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی لە کاری نوێیدا بۆ خواست، هەروەها سەرۆک بارزانی پەیوەندیی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و هۆلەندای لە هەموو بوارەکاندا بەرز نرخاند.

سەرۆک بارزانی رایگەیاند کە گەلی کوردستان دۆستەکانی خۆی لەبیرناکات و سوپاسی گەل و حکوومەتی هۆلەندای کرد کە لە کاتی تەنگانەدا دەرگایان بە ڕووی ئاوارەکانی کوردستاندا کردەوە، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆلی هۆلەندا لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی داعش و چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کە ڕۆلی بەرچاویان بینیوە.

بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.