Erbil 36°C دووشەممە 22 تەمووز 07:33

كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتییان دانیشتووانی به‌غدای هه‌راسان كردووه‌

کوردستان TV
100%


به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌غدا بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی له‌لایه‌ك و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دانیشتووانی به‌غدای هه‌راسان كردووه‌ و خه‌ڵكی بۆ خۆفێنكردنه‌وه‌ له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان په‌نا بۆ ئاوپڕژێن ده‌به‌ن.

 میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی هاوین به‌ شێوه‌یه‌كی نائاسایی به‌رزبوونه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووی په‌نجا پله‌ی سیلیزی هاوكات كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و دانیشتووانی به‌غدا هیچ چاره‌یه‌كیان نه‌ماوه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ گه‌رمای تاقه‌تپڕوكێنی شاره‌كه‌ و به‌ناچاری په‌نایان بۆ ئاوپڕژێنی سه‌ر شه‌قامه‌كان بردووه‌، به‌و پێیه‌ی لە زۆربەی گەڕەکەکانی بەغدا پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان کەم بووەتەوە، کێشەیەک کە زیاتر لە بیست ساڵە بەرۆکی عێراقییەکانی بەر نەداوه‌.

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش رێنمایی به‌ هاووڵاتییان ده‌دات كه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ تینی گه‌رما كه‌متر بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ش چه‌تر و چاویلكه‌ به‌كاربهێنن له‌ به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.