Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 22:00

وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا

کوردستان TV
100%


کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە ئەم شەپۆلە گەرمایە تاوەکو سبه‌ی پێنجشەممە 20ی6ی2024 بەردەوام دەبێت. 

 عامر جەباری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی گەرما تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە هه‌موو ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

 ئاماژەی بەوەش کرد، بە هۆی ئه‌ك شەپۆلەوه‌، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشووری عێراق بۆ سەروو 50 پلە بەرز دەبنەوە. 

دەشڵێت، کاریگەری شەپۆلەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کەم دەبێتەوە. 

هاوکات، کەشناسی عێراق هۆشداری ئەوە دەدات کە پێویستە هاووڵاتیان لە کاتەکانی پاش نیوەڕۆدا خۆیان له‌ تیشکی خۆر بپارێزن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.