Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:40

جۆو بایدن تره‌یسى ئان جاكپسنى وه‌ك باڵیۆزى نوێى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق دیاریكرد

کوردستان TV
100%


خاتووتره‌یسى ئان جاكپسن لە لایەن سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا.
تره‌یسى ئان جاكپسن لەدایکبووی1965ه‌ و دیپلۆماتکارێکی دیاری ئەمریکییە. پێشتر باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە هه‌ر كام له‌ وڵاتانی تورکمانستان، تاجیکستان، کۆسۆڤۆ و ئەسیوپیا. 

هه‌روه‌ها له‌ ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت بۆ کاروباری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کاری کردووه‌. 

له‌ میانی وتارێكیدا به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ نوێیه‌ی ،تره‌یسى ئان جاكپسن باڵیۆزی ئەمریکا بە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند، هاوبه‌شیمان له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ به‌رفراوانه‌كانمان ده‌بێت. وتیشی، له‌ كاتێكدا كه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان كراوم بۆ به‌هێزه‌ كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆم ده‌خه‌مه‌ گه‌ڕ. 

وتیشی، دڵنیا دەبمەوە لە هەر گواستنەوەیەک لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سروشتییەوە بۆ ڕێکخستنی ئەمنی دوولایەنە، بە ئاراستەی شکستی داعش و ئاسایشی عێراق بێت. دەستنیشانکردنی ترەیسی جاکۆبسۆن له‌ شوێنی ئه‌لینا رۆمانوسكی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، کاریگەری راسته‌وخۆی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و به‌غدا دەبێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.