Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:21

ئەگەر بەنیازیت لە جەژندا قوربانی بكەیت.. پێویستە ئەم رێنماییانە بخوێنیتەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون، لە هەرێمی كوردستان چەند رێكار و رێنماییەك دەیاریكراوە بۆ سەربڕینی ئاژەڵان لە رۆژانی جەژنی قورباندا لەلایەن هاووڵاتییانەوە.

ڕێكار و ڕێنماییەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژنی قوربان بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1/ بە مەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی قوربانیكردن بە شێوازێكی تەندروست، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان جەخت دەكەینەوە کە پێویستە ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەرببڕێن.

2/ لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا سەربڕخانەكان كراوەبن بە ئامادەبوونی پزیشك و كارمەندی ڤێتێرنەری .

3/ ناوی سەربڕخانە كراوەكان و كاتی كاركردن لە میدیاكان و یەكە ئیدارییەكان ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئاگاداربن و ئاژەڵەكانیان لەم سەربڕخانانە سەرببڕن.

4/ جەختكردنەوە و توند و تۆڵكردنەوەی ڕێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.

5/ پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی وە پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی تایبەت .

6/ پێویستە ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت .

7/ هەر ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت، نابێت ڕاستەوخۆ سەرببڕدرێت، بەڵكو پێویستە كاتی سەربڕین و دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی ڕێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری و تایبەتمەندی دەرمانەكە بێت.

8/ پێویستە لەسەر خاوەن ئاژەڵ پێش فرۆشتنی ئاژەلەكانی ( بۆ سەربڕین یان قوربانیكردن) بە ماوەی نزیكەی 3 هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێك نەدات بە ئاژەڵەكان و هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان بەدەرمانی تایبەت بڕشێنێت و چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات.

9/ پێویسە لەسەر كەسی قوربانیكەر (قەصاب و هاووڵاتی) بە گرتنەبەری گشت ڕێكارەكانی خۆپارێزی و پاك و خاوێنی لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن، بەتایبەتی بەكارهێنانی دەستكێش جزمە و سەدرییە.. هتد. هەروەها دووركەوتنەوە لە كۆبوونەوە لە دەوروبەری ئاژەڵ لە كاتی سەربڕین. هەروەها شوشتن و تەعقیمكردنی شوێنی سەربڕین، دەست و كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەستدان لە گۆشت.

10/ بەكارهێنانی كیسی (نایلۆن)ی نوێ و ڕوون و بێ ڕەنگ لە كاتی دابەشكردنی گۆشت.

11/ لە كاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بكرێت.

12/ هەڵگرتنی گۆشت بۆ ماوەی 12-24 كاتژمێر لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.

13/ فڕێنەدانی پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لەسەر شەقام و كۆلان و بازاڕەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.