Erbil 15°C ھەینی 21 حوزەیران 23:05

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە پارێزگای هەولێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغە دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە کەوا لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە.

راشیگەیاند: ئەو شوێنانەی كە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلانی بارهەڵگر دەیانگرێتەوە بریتین لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان بە تایبەت ڕێگای هەولێر شەقڵاوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جەختی كردەوە كە ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆیە لەم ڕێگایانەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.