له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر لەسەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری - تیلەکۆ ، نزیک گوندی ناوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیكه برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ڕووداوه‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی6ی2024، لەسەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری - تیلەکۆ نزیک گوندی ناوە ڕوویداوه، كاتێك ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دێر کە بۆ گوندی گامەخەڵ ڕۆیشتووە وەرگەڕاوه، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیتریش برینداربوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بریندارەکان گەینراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چاره‌سەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.