Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:32

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/6/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى له‌ عێراق و سووريا تاوتوێ كران و جه‌خت له‌ پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرايه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوون، داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرايه‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيكردنى پرۆسه‌كه و‌ نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.